Mobile menu

٢٣ ئامێری گەرمکەرەوە بۆ باخچەی ساوایان و قوتابخانەکان دابین دەکرێت

Akre 5.12

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە وەرزی زستاندا هاوکاری پێشکەشی قوتابخانە و باخچەی ساوایان دەکات و لە چالاکییەکدا ٢٣ ئامێری گەرمکەرەوە پێشکەشی ٦ قوتابخانە و باخچەی ساوایان لە سنووری شیلادزێ دەکات.

 

رێکەوتی ٤/١٢/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوتابخانەکانی (دەشتازی بنەڕەتی، نیدەمی بنەڕەتی، بناری بنەڕەتی و سەرهەڵدانی بنەڕەتی) و باخچەی ساوایانی قدش بەسەر دەکاتەوە، لەو چالاکییەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌دا ٢٣ ئامێری گەرمکەرەوە پێشکەشی باخچەی ساوایان و قوتابخانەکان دەکرێت.

 

لە وەرزی زستاندا  قوتابخانەکان پێویستیان بە ئامێرەکانی گەرمکەرەوە و سوتمەنی دەبێت، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی کە شاخاوین و پلەکانی گەرما تیایاندا زیاتر دا دەبەزێت. بەو مەبەستەش دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەپێی توانا هاوکارییەکانی دەگەیەنێتە ئەو شوێنانە.