Mobile menu

١٢٠ قوتابی ئۆتیزم پێداویستی خوێندنیان پێشکەش دەکرێت

Otizm 12.5

دەزگای خێرخوازیی بارزانی خانەکانی راهێنانی پەروەردەی تایبەتی لە سلێمانی بەسەر دەکاتەوە و هاوکاری پێشکەشی ١٢٠ قوتابی ئۆتیزم  و خاوەپێداویستی تایبەت دەکات.

 

Otizm 12.5.2 ئەمرۆ رێکەوتی ١٢/٥/٢٠١٧  تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی هاندان و پشتیوانی دەروونی منداڵان لە سلێمانی هاوکاری و پێداویستی خوێندن پێشکەشی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئۆتیزم دەکەن.

 

ئۆتیزم نەخۆشییەکی زگماکییە کە کار لە خانەکانی دەمار دەکات و بەپێی لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان کاریگەرییان لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی تاکی توشبوودا دەبێت، بەڵام بەپێی راهێنان و پەروەردەی گونجاو دەکرێت تاکی توشبوو لە ناو کۆمەڵگادا درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆی بدات.