Mobile menu

٨٠٠ قوتابی کاکەیی پێداویستی خوێندنیان پێشکەش دەکرێت

Tallward 2

قوتابیان کۆڵەکەی سەرەکی هەر کۆمەڵگایەکن و لەو روانگەیەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی هاوکاری و هاندانیان لە گوندەکانی وردەک و کسکان جانتا و پێداویستی خوێندن پێشکەش ٨٠٠ قوتابی دەکات.

 

Tallward 11 رێکەوتی ٥/١٢/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی گوندەکانی کسکان و وەردەکی کاکەییەکانی سەربە سنووری نەینەوا بەسەردەکاتەوەکاکەییەکان، لە چالاکییەکیدا لە سێکتەری پەروەردە جانتا و پێداویستی خوێندن پێشکەشی ٨٠٠ قوتابی قۆناغی بنەڕەتی یەک هەتا شەش دەکات. هەر لە درێژەی چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌دا لە سێکتەری پەروەردە تیمەکانی دەزگای جانتا و پێداویستی خوێندنیان پێشکەشی ٢٥ قوتابی قوتابخانەی دووبرا لە شیلادزێ کرد.

 

ئەم هاوکارییانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی خوێندی ساڵێکی قوتابییەکان پڕدەکاتەوە و پاڵپشتییەکی ماددی باشە بۆ خێزانی قوتابییەکان و مەبەست لێی پشتیوانی کردن و هاندانی قوتابییەکانە بۆ بەردەوامی دان بە پرۆسەی خوێندن و سەرکەوتنیان.

 

لە دەستپێکی ساڵی خوێندنی نوێوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قوتابخانەی رۆژهەڵاتی بنەڕەتی لە هەولێر قۆناغێکی نوێی هاوکارییەکانی خۆی لە سێکتەری پەروەردەدا راگەیاند و لەم قۆناغەدا ٥٠ هەزار قوتابی پۆلەکانی یەک هەتا شەشی بنەڕەتی سودمەند دەبن.

 

جێگای ئاماژە پێکردنە ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبا، کە هەتا ئێستا بریتیبوون لە (درووستکردن و نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان و دابینکردنی پێداویستی خوێندن بۆ قوتابخانەکان و قوتابیان و هەروەها خولی تایبەت بە فێرکردن و بارهێنان) کە ئەم چالاکییانە بە سپۆنسەری و هاوکاری رێکخراو و خێرخوازە هەرێمی و جیهانییەکان بەڕێوەدەبرێن.