Mobile menu

٣٥٠ قوتابی خورماتوو پێداویستی خوێندنیان پێشکەش دەکرێت

Germian 6.12.2017 1

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە هاوکاری قوتابیان لە سەرتاسەری کوردستاندا و ئەمجارە جانتا و پێداویستی خوێندنی پێشکەش بە ٣٥٠ قوتابی خورماتوو دەکات کە لە شارەدێی رزگاری نیشتەجێن.

 

Germian 6.12.2017 2 رێکەوتی ٦/١٢/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چالاکییەکیدا لە سێکتەری پەروەردە جانتا و پێداویستی خوێندن پێشکەشی ٣٥٠ قوتابی قۆناغی بنەڕەتی یەک هەتا شەش دەکات. ئەو قوتابیانە بەهۆی شەڕوئاڵۆزییەکانەوە ناچاربوون هاوشانی خێزانەکانیان ماڵ و ژیانی خۆیان لە خورماتوو بەجێبهێڵن و روو لە شارەدێی رزگاری بکەن. هاوکارییەکان لە قوتابخانەی شاکەلی نوێی بنەڕەتی پێشکەشی قوتابییەکان دەکرێت.

 

لە دەستپێکی ساڵی خوێندنی نوێوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قوتابخانەی رۆژهەڵاتی بنەڕەتی لە هەولێر قۆناغێکی نوێی هاوکارییەکانی خۆی لە سێکتەری پەروەردەدا راگەیاند و لەم قۆناغەدا ٥٠ هەزار قوتابی پۆلەکانی یەک هەتا شەشی بنەڕەتی سودمەند دەبن.

 

جێگای ئاماژە پێکردنە ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبا، کە هەتا ئێستا بریتیبوون لە (درووستکردن و نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان و دابینکردنی پێداویستی خوێندن بۆ قوتابخانەکان و قوتابیان و هەروەها خولی تایبەت بە فێرکردن و بارهێنان) کە ئەم چالاکییانە بە سپۆنسەری و هاوکاری رێکخراو و خێرخوازە هەرێمی و جیهانییەکان بەڕێوەدەبرێن.