Mobile menu

هاوکارییەکان بۆ قوتابییانی خورماتوو درێژەی هەیە

Garmian 11.12.2017

٥٣٧ قوتابی خورماتوو کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە روویان لە کفری و دەوروبەری کردووە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە جانتا و پێداویستی خوێندنیان پێشکەش دەکرێت.

 

رێکەوتی ١١/١٢/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا، هاوکاری گەیاندە ٥٣٧ قوتابی خورماتوو کە بە سەر ٢٠ قوتابخانەی کفری و ٤ قوتابخانەی شارەدێی زنایە دابەشکراون. لەو چالاکییەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستی خوێندن پێشکەش قوتابییەکان دەکات.

ئەم هاوکارییانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی خوێندی ساڵێکی قوتابییەکان پڕدەکاتەوە و پاڵپشتییەکی ماددی باشە بۆ خێزانی قوتابییەکان و مەبەست لێی پشتیوانی کردن و هاندانی قوتابییەکانە بۆ بەردەوامی دان بە پرۆسەی خوێندن و سەرکەوتنیان.

 

جێگای ئاماژە پێکردنە ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبا، کە هەتا ئێستا بریتیبوون لە (درووستکردن و نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان و دابینکردنی پێداویستی خوێندن بۆ قوتابخانەکان و قوتابیان و هەروەها خولی تایبەت بە فێرکردن و بارهێنان) کە ئەم چالاکییانە بە سپۆنسەری و هاوکاری رێکخراو و خێرخوازە هەرێمی و جیهانییەکان بەڕێوەدەبرێن.