Mobile menu

دیاری پێشکەشی ١٥٠ قوتابی خورماتوو لە سنوری قەزای کەلار دەکرێت

Garmian.18.12

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چەندین چالاکیدا جانتا و پێداویستی خوێندن پێشکەشی ١٥٠ قوتابی خورماتوو دەکات کە سەرجەمیان بەسەر ٩ قوتابخانەی سنوری قەزای کەلاردا دابەشبوون و درێژە بەخوێندن دەدەن.

 

رێکەوتی ١٧/١٢/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چەندین چالاکیی سێکتەری پەروەردەدا جانتا و پێداویستی خوێندنی پێشکەش ١٥٠ قوتابی خورماتوو لە قۆناغەکانی یەک هەتا شەشی بنەڕەتی دەکات. سەرجەم ئەو قوتابیانە لە ٩ قوتابخانەی سنووری قەزای کەلار درێژە بە خوێندن دەدەن. ئەو قوتابیانە بەهۆی شەڕوئاڵۆزییەکانەوە ناچاربوون هاوشانی خێزانەکانیان ماڵ و ژیانی خۆیان لە خورماتوو بەجێبهێڵن و روو لە شار و ناوچەکانی دیکەی کوردستان بکەن، کە بەشێکی زۆریان لە قوتابخانە نوێکانیاندا درێژە بە خوێندن دەدەن.

 

جێگای ئاماژە پێکردنە ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبا، کە هەتا ئێستا بریتیبوون لە (درووستکردن و نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان و دابینکردنی پێداویستی خوێندن بۆ قوتابخانەکان و قوتابیان و هەروەها خولی تایبەت بە فێرکردن و بارهێنان) کە ئەم چالاکییانە بە سپۆنسەری و هاوکاری رێکخراو و خێرخوازە هەرێمی و جیهانییەکان بەڕێوەدەبرێن.