دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی هاوکاری کردنی قوتابییان ١٠٠٠ کارتۆن پێداویستی تەندرووستی پێشکەشی بنکەی تەندرووستی بارزان کرد کە لە داهاتوودا بەسەر قوتابییەکاندا بڵاو دەکرێتەوە.
ئەمرۆ سێشەممە رێکەوتی ٩/١/٢٠١٨ تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسوور ١٠٠٠ کارتۆن پێداویستی تەندرووستییان گەیاندە بنکەی تەندرووستی بارزان. کارتۆنە تەندرووستییەکان پێکهاتوون لە فڵچەی و هەویری خاوێنکردنەوەی ددان و شامپۆ و پێداویستییەکانی پاکوخاوێنی.
مەبەست لە گەیاندنی ئەو پێداویستییانە، هاوکاری کردنی زیاتر لە ١٠٠٠ قوتابی ئەو ناوچەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا پێداویستییەکان بەسەر قوتابییەکاندا دابەش دەکرێت.