Mobile menu

خولێکی کۆمپیوتەر بۆ ٢٠ ئازیز لە هەولێر دەکرێتەوە

Computer 17.1

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی پێشخستنی تواناکانی ئازیزان و هەبوونی پەیوەندی بەردەوام لە نێوان ئەوان و دەزگادا خولێکی فێربوونی کۆمپیوتەر بۆ منداڵانی ئازیز دەکاتەوە.

 

رێکەوتی ١٧/١/٢٠١٨ خولێکی کۆمپیوتەر لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی ماوەی ١٥ رۆژ لە ناوەندی چالاکی و پێگەیاندنی لاوانی بنەسڵاوە کرایەوە کە تیایدا ٢٠ ئازیز فێر بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت و ویندۆز دەکرێن.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی گرنگییەکی تایبەت بە پەروەردەی منداڵان دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش بەردەوام خولی فێرکاری و پەروەدەیی فکرییان بۆ دەکاتەوە.