٩٥ قوتابی کەرکووک و خورماتوو پێداویستی خوێندن وەردەگرن
Mobile menu

٩٥ قوتابی کەرکووک و خورماتوو پێداویستی خوێندن وەردەگرن

Karkuk student.7.2.0171

Karkuk student.7.2.01713

دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستی خوێندن پێشکەش بە ٩٥ قوتابی کەرکووک و خورماتوو کرد کە ئێستا لە کەمپی بەرزنجەی سنوری شارۆچکەی سەیدسادق نیشتەجێن.

 

رێکەوتی ٦/٢/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چالاکییەک لە سێکتەری پەروەردەدا جانتا و پێداویستی خوێندنی پێشکەشی ٩٥ قوتابی لە قۆناغەکانی یەک هەتا شەشی بنەڕەتی کرد. سەرجەم ئەو قوتابیانە بەهۆی شەڕوئاڵۆزییەکانەوە ناچاربوون هاوشانی خێزانەکانیان ماڵ و ژیانی خۆیان لە خورماتوو و کەرکووک بەجێبهێڵن و روو لە کەمپی Karkuk student.7.2.017 بەرزنجەی سنوری شارۆچکەی سەیدسادق بکەن و ئێستا لە قوتابخانە نوێکانیاندا درێژە بە خوێندن دەدەن.

 

جێگای ئاماژە پێکردنە ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبا، کە هەتا ئێستا بریتیبوون لە (درووستکردن و نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان و دابینکردنی پێداویستی خوێندن بۆ قوتابخانەکان و قوتابیان و هەروەها خولی تایبەت بە فێرکردن و بارهێنان) کە ئەم چالاکییانە بە سپۆنسەری و هاوکاری رێکخراو و خێرخوازە هەرێمی و جیهانییەکان بەڕێوەدەبرێن.

Karkuk student.7.2.01712