Mobile menu

٨٠٢ قوتابی پێداویستی خوێندنیان پێشکەش دەکرێت

qutabkhanai awring 8.2.2018

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە هاوکاری قوتابیان لە سەرتاسەری کوردستاندا و ئەمجارە جانتا و پێداویستی خوێندنی پێشکەش بە ٨٠٢ قوتابی لەشارەدێی رزگاری دەکات.

رێکەوتی ٨/٢/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چالاکییەکیدا لە سێکتەری پەروەردە جانتا و پێداویستی خوێندنی پێشکەشی ٨٠٢ قوتابی قۆناغی یەک هەتا شەشی قوتابخانەی ئاورینگی بنەڕەتی لە شارەدێی رزگای کرد.

ئەم هاوکارییانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی خوێندی ساڵێکی قوتابییەکان پڕدەکاتەوە و پاڵپشتییەکی ماددی باشە بۆ خێزانی قوتابییەکان و مەبەست لێی پشتیوانی کردن و هاندانی قوتابییەکانە بۆ بەردەوامی دان بە پرۆسەی خوێندن و سەرکەوتنیان.

لە دەستپێکی ساڵی خوێندنی نوێوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قوتابخانەی رۆژهەڵاتی بنەڕەتی لە هەولێر قۆناغێکی نوێی هاوکارییەکانی خۆی لە سێکتەری پەروەردەدا راگەیاند و لەم قۆناغەدا ٥٠ هەزار قوتابی پۆلەکانی یەک هەتا شەشی بنەڕەتی سودمەند دەبن.

جێگای ئاماژە پێکردنە ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبا، کە هەتا ئێستا بریتیبوون لە (درووستکردن و نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان و دابینکردنی پێداویستی خوێندن بۆ قوتابخانەکان و قوتابیان و هەروەها خولی تایبەت بە فێرکردن و بارهێنان) کە ئەم چالاکییانە بە سپۆنسەری و هاوکاری رێکخراو و خێرخوازە هەرێمی و جیهانییەکان بەڕێوەدەبرێن.