خولێکی بەهێزکردنی وانەکانی خوێندن بۆ ئازیزان دەکرێتەوە
Mobile menu

خولێکی بەهێزکردنی وانەکانی خوێندن بۆ ئازیزان دەکرێتەوە

Germian parwarda 11.2.2018 3

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی بەهێزکردنی ئاستی ئازیزانی سنوری ئیدارەی گەرمییان خولێکی بەهێزکردنی وانەکانی (ئینگلیزی، بیرکاری، کوردی) کردەوە.

 

رۆژی هەینی رێکەوتی ٨/٢/٢٠١٨ خولێکی بەهێزکردنی وانەکانی (ئینگلیزی، بیرکاری و کوردی) بۆ ئازیزان (منداڵانی بێباوک) لە کەلار کرایەوە کە خولەکە بۆ ماوەی مانگێک دەخایەنێت.

 

مامۆستایانی شارەزا لە خولەکەدا وانە بۆ قوتابییەکان دەڵێنەوە و هەموو رۆژانی هەینی و شەممە بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر خولەکە بەردەوام دەبێت.