Mobile menu

قوتابیانی بەشەناوخۆییەکانی دهۆک هاوکارییان پێشکەش دەکرێت

dhok 26.2.20 11

لە درێژەی هەڵمەتی هاوکاریکردنی قوتابیانی بەشەناوخۆیی زانکۆکانی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری گەیاندە ٦١٠ قوتابی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی دهۆک و ئەم هەڵمەتە بەردوام دەبێت.

 

رێکەوتی ٢٦/١/٢٠١٨ ئۆفیسی دهۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوارچێوەی پرۆژەی هاوکاری کردنی قوتابیانی بەشەناوخۆیی زانکۆکانی کوردستان هاوکاری گەیاندە قوتابییانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی دهۆک. کە تیایدا ٦١٠ قوتابی سودمەند بوون.

 

جێگای ئاماژەیە دوێنی رێکەوتی ٢٥/٢/٢٠١٨ بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پارێزگای هەولێر پرۆژەی هاوکاری کردنی ٤٦٩٧٦ قوتابی بەشەناوخۆییەکانی کوردستانی راگەیاند. ئەمڕۆش لە پارێزگای دهۆک سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی دهۆک موسڵح دهۆکی بەڕێوەچوونی پرۆژەکەی لە پارێزگای دهۆک راگەیاند.

 

لەم هەڵمەتەی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ٤٦٩٧٦ قوتابی لێی سودمەند دەبن، کە دابەش بوون بەسەر ١١٧٤٤ ژووری بەشەناوخۆییەکان. جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی ساڵانە لە یادی نەمراندا (بارزانی نەمر و کاک ئیدریسی جوانەمەرگ) هەڵمەتی بەرفروانی هاوکاری کردنی خەڵکی کەمدەرامەتی کوردستان بەڕێوەدەبات و ئەمساڵیش لە هەڵمەتێکی سەرتاسەریدا هاوکاری ٤٦٩٧٦ قوتابی بەشەناوخۆییەکانی سەرتاسەری کوردستان دەکات.