Mobile menu

10240 قوتابی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی هاوکاری دەکرێن

slemani 4.3.2018 4

لە درێژەی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ قوتابیانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆکانی کوردستان، هاوکاریی خۆراکی و تەندرووستی گەیەندرایە قوتابیانی ١٩٤٨ ژووری بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی زانکۆی سلێمانی.

 

رێکەوتی ٤/٣/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی هاوکاری کردنی قوتابیانی بەشەناوخۆییەکان لە هەرێمی کوردستاندا پێداویستی خاوێنکەرەوە و خۆراکی گەیاندە قوتابییانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی. لەم چالاکییەی تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ١٠٢٤٠ قوتابی ١٩٤٨ ژووری بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی زانکۆکە سودمەند بوون.

 

جێگای ئاماژەیە رێکەوتی ٢٥/٢/٢٠١٨سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پارێزگای هەولێر پرۆژەی هاوکاری کردنی ٤٦٩٧٦ قوتابی بەشەناوخۆییەکانی کوردستانی راگەیاند، دوابەدوای ئەوەش لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک هەڵمەتەکە دەستی پێکرد، کە بە تێکڕا قوتابییانی ١٤ زانکۆ لە هەرێمی کوردستان سودمەند دەبن.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ساڵانە لە یادی نەمراندا (بارزانی نەمر و کاک ئیدریسی جوانەمەرگ) هەڵمەتی بەرفروانی هاوکاری کردنی خەڵکی کەمدەرامەتی کوردستان بەڕێوەدەبات و ئەمساڵیش لە هەڵمەتێکی سەرتاسەریدا هاوکاری ٤٦٩٧٦ قوتابی بەشەناوخۆییەکانی سەرتاسەری کوردستان دەکات.