Mobile menu

قوتابیانی سێ پەیمانگا لە شنگال و بەردەڕەش هاوکاری دەکرێن

bcf Bardarash 6.3.2018

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییەکانی گەیاندە هەردوو شارۆچکەی بەردەڕەش و شێخان و تیایدا هاوکاری قوتابییانی پەیمانگا تەکنیکییەکانی ئەو دوو شارۆچکەیەی کرد.

 

رێکەوتی ٤/٣/٢٠١٨ لە درێژەی پرۆژەی هاوکاری کردنی قوتابییان لە سەرتاسەری کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوتابیانی پەیمانگای تەکنیکی بەردەڕەش و هەردوو پەیمانگای شنگال و شێخانیان لە شارۆچکەکانی شێخان و بەردەڕەش بەسەر کردەوە و لەو چالاکییانەدا قوتابیانی ٨٤ ژووری بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی پەیمانگای تەکنیکی بەردەڕەش و ١٠٨ قوتابی بەشەناوخۆییەکانی پەیمانگاکانی شنگال و شێخان هاوکاری خۆراکی و تەندرووستیان وەرگرت.

 

جێگای ئاماژەیە دوای هاتنی تیرۆریستانی داعش بۆ شارۆچکەی شنگال پەیمانگای تەکنیکی ئەو شارۆچکەیە گواسترایەوە بۆ شارۆچکەی شێخان هەتا لە پرۆسەی خوێندن بەردەوام بن.