Mobile menu

قوتابخانەی جەژنیکانی هاوچەرخی بنەڕەتی تێکەڵاو نۆژەن دەکرێتەوە

jezhnikan 24.4.2018

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کلێسای کاسۆلیکی شاری تۆیفنی سویسرا لە پرۆژەیەکدا قوتابخانەی جەژنیکانی هاوچەرخی بنەڕەتی تێکەڵاویان لە شاری هەولێر نۆژەنکردەوە و پاشان لەلایەن هونەرمەندی شێوەکارەوە چەندین وێنەی جوان لەسەر دیوارەکانی قوتابخانەکە نەخشێندران.

 

jezhnikan 24.4.20181 رێکەوتی ٢٤/٤/٢٠١٨ پاش نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی جەژنیکانی هاوچەرخی بنەرەتی تێکەڵاو لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کەنیسەی کاسۆلیکی شاری تۆیفنی سویسرا، لەلایەن هەردوو لایەنەوە جانتا و پێداویستی قوتابخانە و دیاری منداڵان پێشکەش بە قوتابیانی قوتابخانەکە کرا.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بواری پەروەردەدا بەمەبەستی پاڵپشتی و هاندانی قوتابیان بۆ درێژەدانیان بە خوێندن و سەرکەوتنیان لە هەموو قۆناغەکانی خوێندندا جۆرەها دیاری و پێداویستی پێشکەشی قوتابیان دەکات و لەکاتی پێویستیدا قوتابخانەکان نۆژەن دەکاتەوە و هەتا ئێستا چەندین قوتابخانەی بۆ ئاوارە و پەنابەران و قوتابیانی کوردستان درووست کردووە.