Mobile menu

پێداویستی خوێندن پێشکەشی قوتابخانەیەکی نابیستان لە کفری دەکرێت

Garmian 30.4.2018

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی پرۆژەکانیدا لە سێکتەری پەروەردە، جانتا و پێداویستی خوێندنی پێشکەش بە قوتابیانی قوتابخانەیەکی نابیستان لە کفری کرد.

 

رێکەوتی ٢٦/٤/٢٠١٨ قوتابخانەیەکی تایبەت بە نابیستان بە ناو (وانۆ) کرایەوە و لە رۆژی کرانەیەوەیدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستی خوێندنی پێشکەش بە ٣٠ قوتابی کرد.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا بە کردنەوە و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە و پێشکەشکردنی جانتا و پێداویستی خوێندن، خزمەت بە قوتابیان و کەرتی پەروەردە دەکات.