گەرمکەرەوە پێشکەشی چوار قوتابخانە کرا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی یارمەتیدانی قوتابیانی چەند قوتابخانەیەکی قەزای زاخۆ گەرمکەرەوەی بۆ ٤ قوتابخانەی قەزاکە دابینکرد.

 

رێکەوتی ٧/٢/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری قوتابخانەکانی قەزای زاخۆیان کرد و ٢٠ گەرمکەرەوەیان بۆ هۆڵەکانی خوێندنی ٤ قوتابخانەی قەزاکە دابینکرد.

 

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا جۆرەها هاوکاری پێشکەشی قوتابیانی هەرێمی کوردستان کردووە و پێداویستی خوێندن و ئامێری گەرمکەرەوە بۆ قوتابخانەکان دابین کراوە.