پێداویستی خوێندن بۆ قوتابیانی زێی گەورەی بنەڕەتی دابنیکرا

 

 

تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوتابیانی قوتابخانەی زێی گەورەی لە شارەدێی خەبات بەسەرکردەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی کوێت جانتا و پێداویستی خوێندنی بۆ قوتابییەکان دابین کرد.

رێکەوتی ١٣/٢/٢٠١٧ بەمەبەستی پشتیوانی کردنی قوتابیان و هاندانیان بۆ بەردەوامی لە خوێندن، تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بازرانی و دەوڵەتی کوێت ٦٥٠ جانتا و پێداویستی خوێندنیان بۆ هەردوو دەوامی بەیانیان و نیوەڕۆیانی قوتابخانەی زێی گەوەرەی بنەڕەتی دابین کرد.

جێگای ئاماژەیە قوتابخانەی زێی گەورە دەکەوێتە شاردێی خەباتی سەر بەپارێزگای هەولێر و دوو دەوامی بەیانیان و نیوەڕۆیانی تیادا دەکرێت و کۆی گشتی ٦٥٠ قوتابی لە قۆناغی یەکی بنەڕەتییەوە هەتاکوو ٦ی بنەڕەتی لەو قوتابخانەیەدا دەخوێنن.