قوتابیانی قوتابخانەی شەهید هاپۆ لە گەرمیان هاوکاری کران

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی دەوڵەتی کوێت لە سنوری ئیدارەی گەرمیاندا هاوکاری گەیاندە ٣٠٠ قوتابی قوتابخانەی شەهید هاپۆ.

 

رێکەوەتی ١٤/٢/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت بەمەبەستی هاندانی قوتابیان قوتابخانەی شەهید هاپۆ جانتا و پێداویستی خوێندنیان بۆ قوتابیانی قوتابخانەکە دابەشکرد.

 

قوتابخانەی شەهید هاپۆ دەکەوێتە شاری کەلاری سەربە ئیدارەی گەرمیان و ٣٠٠ قوتابی قۆناغی بنەڕەتی لە هۆڵەکانی ئەو قوتابخانەیەدا مەشغوڵی خوێندنن، کە هاوکارییەکان هەموویانی گرتەوە.