سۆبە بۆ قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دابین دەکرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی ئیمارات لە چالاکییەکی هاوبەشدا بۆ گەرمکردنەوەی هۆڵەکانی خوێندن و بەمەبەستی هاندانی قوتابیان، سۆبەیان بۆ پەروەردەی گشتی هەولێر دابینکرد.

رێکەوتی ١٥/٢/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی دەوڵەتی ئیمارات لە هەڵمەتێکدا ٣٠٠ سۆبەی بۆ پەروەردەی گشتی هەولێر دابەشکرد، کە سنووری یازدە پەروەدەیی پارێزگای هەولێری گرتەوە.

هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ قوتابیان لە کاتێکدایە شەپۆلێکی سەرما رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و لەم وەرزی زستانەدا ئامێرەکانی گەرمکەرەوە بۆ قوتابخانەکان پێویستییەکی زەوروورییە.