Mobile menu

٢٩٠ ئامێری گەرمکەرەوە بۆ قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دابین کران

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی دەوڵەتی ئیمارت لە درێژەی هاوکارییەکان بۆ قوتابخانەکانی کوردستان، ٢٩٠ ئامێری گەرمکەرەوە (سۆبە)ی بۆ قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دابینکرد.

رێکەوتی ٢٠/٢/٢٠١٧ بە مەبەستی پشتیوانی کردنی قوتابیان و هاندانیان بۆ بەردەوامیدان بە خوێندن، تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی دەوڵەتی کوێت ٢٩٠ ئامێری گەرمکەرەوەیان بۆ هۆڵەکانی خوێندنی قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دابەش کرد.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت لەرێکەوتی ١٥/٢/٢٠١٧ لە چالاکییەکی هاوشێوەدا ٣٠٠ سۆبەییان بۆ پەروەردەی گشتی هەولێر دابەشکرد، کە سنووری یازدە پەروەدەیی پارێزگای هەولێری گرتەوە