Mobile menu

٧٠٠ قوتابی لە رانیە جانتا و پێداویستی خوێندنیان پێشکەش کرا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە هاندانی قوتابیان بە مەبەستی درێژەدانیان بە خوێندن و فێربوون و لە درێژەی کاروچالاکییەکانیدا لە سێکتەری پەروەردەدا پێداویستی خوێندنی بۆ دوو قوتابخانەی سنوری رانیە دابەشکرد.

 

رێکەوتی ٢٢/٢/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قەزای رانیە جانتا و پێداویستی خوێندنیان بۆ ٧٠٠ قوتابی قوتابخانەکانی بوسکین و خانزادی بنەڕەتی بە هەماهەنگی دەوڵەتی کوێت دابەشکرد.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سەرەتای خوێندنی ئەمساڵەوە بە هاوبەشی لەگەڵ دەوڵەتی کوێت ٣٠ هەزار جانتا و پێداویستی خوێند بۆ قوتابیان لە هەرێمی کوردستان تەرخان کردووە.