Mobile menu

١٢٠٠ قوتابی لە سلێمانی پێداویستی خوێندنیان بۆ دابین کرا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە دابینکردنی پێداویستی خوێندنی قوتابییانی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری دەوڵەتی کوێت و لە هەڵمەتێکدا ١٢٠٠ قوتابی قەزای پێنجوێن سودمەندبوون.

 

رێکەوتی ٢١/٢/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستی خوێندن شارەدێیەکانی نالبريز و گەرمکی سەربە قەزای پێنجوێنیان بەسەر کردەوە، لەو چالاکییەدا بە هاوکاری دەوڵەتی کوێت پێداویستی خوێندن بۆ ١٢٠٠ قوتابی دوو شارەدێیەکە دابەشکرا.

هەر هەمان رۆژ چالاکییەکی دیکە لە سنووری گەرمییان بەڕێوەچووە، لە چالاکییەکەدا جانتا و پێداویستی خوێندن بۆ ٣٣  قوتابی گوندی شێرەوەن دابینکراوە.