Mobile menu

بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە پێداویستی خوێندن بۆ قوتابیان دابینکرا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی دەوڵەتی کوێت و بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان جانتا و پێداویستی خوێندنی بەسەر ٩٣٠ قوتابیدا دابەشکرد.

 

رێکەوتی ٢٣/٢/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی هاندانی قوتابیان و پشتیوانیان بۆ بەردەوامی دانیان بە خوێندن بە هەماهەنگی دەوڵەتی کوێت ٩٣٠ جانتا و پێداویستی خوێندنیان دابینکرد و بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە د. پشتیوان سادق بەسەر قوتابیانی قوتابخانەکانی دەشتازی و پێکهاتەی بنەڕەتی لە شیلادزێ دابەشکرد.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت لە سەرەتای ئەمساڵەوە پێداویستی خوێندن بۆ زیاتر لە ٣٠ هەزار قوتابی دابین دەکەن.