Mobile menu

جانتا و پێداویستی خوێندنی ١٢٠٠ قوتابی دابینکرا

لە درێژەی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت بۆ قوتابییان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا، جانتا و پێداویستی خوێندن بۆ ١٢٠٠ قوتابی دیکە دابین کرا.

 

رێکەوتی ٢٨/٢/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت جانتا و پێداویستی خوێندنیان بۆ ٤٣ قوتابخانەی سنووری قەزای مێرگەسور دابین کرد  و ١١٥٠ قوتابی قوتابخانەکان سودمەند بوون.

 

هەر لە هەمان رۆژدا تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی دەوڵەتی کوێت لە شاردێی دێرەلووک جانتا و پێداویستی خوێندنیان پێشکەشی ٥٠ قوتابی دیکە کردووە.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت بە مەبەستی پشتیوانی و هاندانی قوتابیان بۆ درێژەدان بە خوێندن لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی هاوبەشدا ٣٠ هەزار جانتا و پێداویستییەکانی

خوێندنییان بۆ قوتابیانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابینکردووە.