Mobile menu

لە ئاکرێ قوتابیان پێداویستی خوێندنیان بۆ دابینکرا

بەمەبەستی پێشخستنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و هاندانی قوتابیان بۆ بەردەوامی دانیان بە خوێندن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری زۆرترین قوتابیان لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا دەکات.

 

رێکەوتی ٨/٣/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی دەوڵەتی کوێت جانتا و پێداویستی خوێندنیان بۆ ١٠٠٠ قوتابی سنوری قەزای ئاکرێ دابەشکرد.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت زۆرترین پێداویستی خوێندن بۆ منداڵان دابین دەکەن و لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٣٠ هەزار جانتا و پێداویستی خوێندنیان بۆ قوتابییانی سەرتاسەری کوردستان تەرخانکردووە.