دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری ٣١٢ منداڵە شەهید لە زاخۆ دەکات

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوار چێوەی قۆناغی سێیەمی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا هاوکاری مانگانەی بۆ ٣١٢ منداڵە شەهیدی دەستی داعش لە زاخۆ دابەشکرد.

 

رێکەوتی ١١/٣/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە زاخۆ ٣١٢ منداڵە شەهیدی هاوکاری کرد، کە لە چوار چێوەی پرۆژەکەدا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ٥ هەزار منداڵە شەهید بە سپۆنسەری وڵاتانی سعودیە و کوێت سودمەند دەبن.

 

پرۆژەی چاودێری ئازیزیان لە ساڵی ٢٠١١ بە مەبەستی پاڵپشتی کردنی منداڵانی بێباوک (ئازیز) کرایەوە و هەتا ئێسات ١٧ هەزار منداڵ لەو پرۆژەیە سودمەند بوون.