دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری ٢٧٦ ئازیزی لە سلێمانی و گەرمیان کرد

دوای ئەوەی قۆناغی سێیەمی پرۆژەی چاودێری ئازیزان راگەیەندرا لە سلێمانی و گەرمییان دابینکردنی موچەی منداڵە شەهیدان درێژەی هەیە و ٢٧٦ ئازیز سودمەند بوون.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قۆناغی سێیەمی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا بە سپۆنسەری وڵاتانی سعودیە و کوێت هاوکاری مانگانە بۆ ٥ هەزار منداڵە شەهیدی دەستی داعش دابین دەکات.

 

رێکەوتی ١٤/٣/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان هاوکاری ٢٧٦ منداڵە شەهیدی کرد و ئەم هاوکارییانە مانگانە بۆ منداڵەکان دابین دەکرێت، کە هەر منداڵێک بڕی ٢٥٠ دۆلار مانگانە وەردەگرێت.

 

پرۆژەی چاودێری ئازیزان لە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە دامەزراوە و هەتا ئێستا بە سپۆنسەری وڵاتانی ئیمارات، کوێت و سعودیە و کەسانی خێرخواز لە هەرێمی کوردستاندا، مانگانە موچە بۆ ١٧ هەزار منداڵی بێ باوک (ئازیز) دابین دەکات.