لە کەلار ٣٦٥ ئازیز موچەیان پێشکەش دەکرێت

پرۆژەی چاودێری ئازیزان قۆناغێکی دیکەی بە سپۆنسەری دەوڵەمەندان و خاوەنکار و کۆمپانیاکانی کوردستان چووە بواری جێبەجێکردنەوە و لەم قۆناغەدا ٣٦٥ منداڵی ئازیز لە سنووری کەلار هاوکارییان بۆ دابین دەکرێت.

 

رێکەوتی ١٦ی نیسانی ٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سپۆنسەری دەوڵەمەندان و خاوەنکار و کۆمپانیاکانی کوردستان هاوکاری ماددی بۆ ٣٥٠١ منداڵی بێباوک (ئازیز) دابین کرد کە ٣٦٥ منداڵییان دەکەونە سنووری شاری کەلار.

 

پرۆژەی چاودێری ئازیزیان لە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە دامەزراوە و هەتا ئێستا ١٧ هەزار منداڵی بێباوک مووچەیان بە سپۆنسەری مانگی سووری ئیماراتی و وڵاتانی کوێت و سعودیە و دەوڵەمەندان و خاوەنکار و کۆمپانیاکانی کوردستان. بۆ دابین کراوە.