٧٠٦ منداڵی بێباوک لە دهۆک هاوکاری کران

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوار چێوەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا بە پشتگیری دەوڵەمەند و خاوەن کۆمپانیاکانی کوردستان هاوکاری ماددی پێشکەشی ٧٠٦ منداڵی بێباوک لە دهۆک دەکات.

 

ئەمڕۆ رێکەوتی ١٦ی نیسانی ٢٠١٧  پرۆژەی چاودێری ئازیزان قۆناغێکی دیکەی بە سپۆنسەری دەوڵەمەندان و خاوەنکار و کۆمپانیاکانی کوردستان چووە بواری جێبەجێکردنەوە و لەم قۆناغەدا ٣٥٠ منداڵی ئازیز لە سەرتاسەری کوردستاندا سوودمەند دەبن کە ٧٠٦ منداڵیان لە سنووری پارێزگای دهۆکن.

 

لە چوار جێوەی پرۆژەکەدا هاوکاری بۆ ئەو منداڵانە دابین دەکرێت هەتا تەمەنیان دەگاتە هەژدە ساڵ و چاودێری خوێندن و پەروەردەی منداڵەکانیش دەکرێت لە رێگەی قوتابخانەکانیانەوە.

 

پرۆژەی چاودێری ئازیزیان لە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە دامەزراوە و هەتا ئێستا ١٧ هەزار منداڵی بێباوک مووچەیان بە سپۆنسەری مانگی سووری ئیماراتی و وڵاتانی کوێت و سعودیە و دەوڵەمەندان و خاوەنکار و کۆمپانیاکانی کوردستان، بۆ دابین کراوە.