Mobile menu

هاوکاری ٣٢٠ منداڵی ئازیز لە کەرکووک دەکرێت

لەماوەی سێ رۆژدا هاوکار ماددی بۆ ٧٥٠ منداڵی بێباوک بە سپۆنسەری دەوڵەمەندان و خاوەن کۆمپانیاکانی کوردستان لە سنووری کەرکووک گەرمیاندا دابین کراوە، کە ٣٢٠ منداڵیان ئەمرۆ رێکەوتی ١٨ی نیسانی ٢٠١٧ لەو سنوورەدا هاوکاری کران.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری دەوڵەمەندان و خاوەن کۆمپانیاکانی کوردستان هەڵمەتێکی دیکەی هاوکارییەکانی لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا بۆ منداڵانی بێباوکی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەڕێوەبرد ولەماوەی سێ رۆژدا لەسنووری کەرکووک و گەرمییان ٧٥٠ منداڵ سوودمەند بوون.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

لەم قۆناغەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا ٣٥٠١ منداڵ سوودمەند دەبن و مانگانە بۆ ماوەی پێنج مانگ هاوکارییان بۆ دابین دەکرێت.