٢٨١ ئازیزی رانییە و قەڵادزێ هاوکارییان پێشکەش کرا

بە سپۆنسەری دەوڵەمەندان و خاوەن کۆمپانیاکانی کوردستان لە سنووری رانیە و قەڵادزێ دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری ٢٨١ منداڵی بێباوک کرد.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری دەوڵەمەندان و خاوەن کۆمپانیاکانی کوردستان هەڵمەتێکی دیکەی هاوکارییەکانی لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا بۆ منداڵانی بێباوکی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەڕێوەبرد.

 

رێکەوتی ٢٠ی نیسانی ٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سنووری رانیە و قەڵادزێ هاوکاری پێشکەشی ٢٨١ منداڵی بێباوک کرد و هاوکارییەکان مانگانە بۆ منداڵان دابین دەکرێت.

 

لەم قۆناغەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا ٣٥٠١ منداڵ سوودمەند دەبن و مانگانە بۆ ماوەی پێنج مانگ هاوکارییان بۆ دابین دەکرێت.