لە چەمچەماڵ ٣٢ خاوەن پێداویستیی تایبەت هاوکاری کران

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی لەسەر چۆنیەتی مامەڵە کردن و پێدانی رێنمایی تەندرووستی بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت سمینارییان بەڕێوەبرد و لە کۆتایی سمینارەکانیشدا ویلچەیر بۆ بەشداربووانی سمینارەکە لە چەمچەماڵ دابەشکرا.

 

رێکەوتی ٢/٥/٢٠١٧ تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکی بەمەبستی پێدانی ویلچەر و هاوکاری بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت چەمچەماڵی بەسەر کردەوە.

 

٣٢ خاوەن پێداویستی تایبەت، ویلچەر و گۆچانی پزیشکییان پێ بەخشرا، سەرەڕای ئەوەی لە سمینارێکدا چۆنیەتی بەکار هێنان و مامەڵەکردن لەگەڵ پێداویستییەکان بۆ بەشداربووان لەلایەن کادرێکی شارەزایی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە شیکرایەوە.

 

پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

بەپێی ئاماری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دەستپێکی پرۆژەکەوە هەتا مانگی ٩ی ٢٠١٦ لە سەرتاسەری کوردستاندا ٦٠٠ خاوەن پێداویستی تایبەت سودمەند بوون.