لە شەقڵاوە ١٣ خاوەن پێداویستی تایبەت هاوکاری دەکرێن

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی هاوبەشدا پێداویستییان بۆ ١٣ خاوەن پێداویستی تایبەت لە شەقڵاوە دابین دەکەن.

 

ئەمڕۆ رێکەوتی ٩/٥/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDS چالاکییەکییان بۆ خاوەنپێداویستییانی تایبەت لە شەقڵاوە بەڕێوەبرد، لە چالاکییەکەدا سمینارێک لەسەر چۆنیەتی بەکار هێنانی کەلووپەلەکانی خاوەن پێداویستییانی تایبەت بەڕێوەچوو.

 

جێگای ئاماژەیە هەر لەچالاکییەکەدا ویلچەیر و عەرەبانە بۆ ١٣ خاوەن پێداویستی تایبەت دابین کرا.

پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

بەپێی ئاماری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دەستپێکی پرۆژەکەوە هەتا مانگی ٩ی ٢٠١٦ لە سەرتاسەری کوردستاندا ٦٠٠ خاوەن پێداویستی تایبەت سودمەند بوون.