لە عەنکاوە سمینارێک بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت بەڕێوەدەبرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی هاوبەشدا سمینارێک بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە عەنکاوە لە هەولێر بەڕێوەدەبەن.

 

رێکەوتی ٧/٦/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDS سمینارێکیان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە عەنکاوە بەڕێوەبرد، لە سمینارەکەدا لەسەر چۆنیەتی بەکار هێنانی کەلووپەلەکانی خاوەن پێداویستییانی تایبەت رێنمایی بە بەشداربووان درا و چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ خاوەن پێداویستییانی تایبەت روون کرایەوە، هەر لە سمینارەکەدا تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ویلچەیر و عەکازە و پێداویستییەکانی دیکەیان بۆ ١٣ خاوەن پێداویستی تایبەت دابین کرد.

 

پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.