Mobile menu

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری خاوەنپێداویستییانی تایبەت لە سەنتەری ژین دەکات

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە سەنتەری ژین لە شاری هەولێر بەسەرکرانەوە و سمیناری تایبەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەلوپەلەکانیان  و رێنمایی تەندرووستی بەڕێوەچوو.

 

رێکەوتی ١٨/٦/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی دەزگای LDSی ئەمریکی سمینارێکی تایبەتیان بۆ خاوەنپێداویستییانی تایبەت لە سەنتەری ژین بەڕێوەبرد و پێداویستی و ویلچەیریان پێشکەشی ٩ لە خاوەن پێداویستییانی تایبەت کرد.

 

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە هاوکاریکردنی خاوەن پێداویستییانی تایبەت و هەوڵ دەدات زۆرترین کەس سودمەند بن لە پرۆژەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی.