Mobile menu

سێ بیری ئاو بۆ ئاوارەکانی شنگال درووست دەکرێت

بەمەبەستی دابین کردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ئاوارەکان سێ بیری ئاو لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بۆ ئاوارەکان لە چیای شنگال درووست دەکرێت.

 

رێکەوتی ٢٥/٦/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی دوو بیری لە ناوچەی سەردەشتی چیای شنگال بۆ ئاوارەکان کردەوە و پاشان بیرێکی دیکەی لە گوندی قۆبانێ درووست کرد.

 

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی تانکەری ئاوی بۆ گواستنەوەی ئاو بۆ ئاوارەکان دابین کردووە و لەو سێ بیرە ٢٠٠٠ خێزانی ئاوارە سودمەند دەبن.