بەرێوەبردنی سمینارێک بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە عەنکاوە

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی هاوبەشدا سمینارێک بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە عەنکاوە لە هەولێر بەڕێوەدەبەن و پێداویستی بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت دابین دەکەن.

 

رێکەوتی ٤/٧/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDS سمینارێکیان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە عەنکاوە بەڕێوەبرد، لە سمینارەکەدا لەسەر چۆنیەتی بەکار هێنانی کەلووپەلەکانی خاوەن پێداویستییانی تایبەت رێنمایی بە بەشداربووان درا و چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ خاوەن پێداویستییانی تایبەت روون کرایەوە، هەر لە سمینارەکەدا تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ویلچەیر و عەکازە و پێداویستییەکانی دیکەیان بۆ ١٢ خاوەن پێداویستی تایبەت دابین کرد.

 

پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.