Mobile menu

له‌ مێرگه‌سۆر هاوكاری 13 خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌كرێت

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، خاوەن پێداویستییانی تایبەت له‌ شارۆچكه‌ی مێرگه‌سۆر بەسەرکرانەوە و سيمیناری تایبەت بە چۆنیەتی به‌كارهێناني کەلوپەلەکان  و رێنمایی تەندروستی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و پاشان هاوكاری 13 خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌كرێن.

رێکەوتی 2017/7/16 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ دەزگایLDSی ئەمةریکی سمینارێکی تایبەتیان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە شارۆچكه‌ی مێرگه‌سۆر بەڕێوەبرد و پێداویستی و ویلچەیریان پێشکەشی 13 لە خاوەن پێداویستییانی تایبەت کرد، پێداویستیه‌كان بریتی بوون له‌(ویلچێر، كورسی WCی بچوك و گه‌وره‌، ره‌وڕه‌وه‌، چوارپێچكه‌، كۆشینی GLY، عه‌كازه‌).

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە هاوکاریکردنی خاوەن پێداویستییانی تایبەت و هەوڵدەدات زۆرترین کەس سودمەندبن لە پرۆژەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی.