Mobile menu

زیاتر له‌ 14 هه‌زار كه‌س له‌ پرۆژه‌یه‌كی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و unicef سودمه‌ند ده‌بن

دوابەدوای ئیمزاکردنی پرۆتۆکۆڵێک لە نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و''unicef'' سەبارەت بە دووباره ‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆڕی و مه‌جاری و ئاوه‌ڕۆ و دانانی ته‌والێت و حه‌مام له‌ناوچه ‌تازه ‌ئازادكراوه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، له‌درێژه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا كه‌ خۆی له‌ راكێشانی ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ی ناوچه‌كانی سه‌ر به‌ شاره‌دێی ره‌بیعه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

رێككه‌وتی 19/7/2017 له‌درێژه‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دووباره‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌و راكێشانی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌و ناوچانه‌ی كه‌ به‌هۆی شه‌ڕه‌وه‌ رووبه‌ڕووی وێرانكاری زۆر بوونه‌ته‌وه‌ له‌سنوری شاره‌دێی زوممار. ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئاژانسیUNICEF چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی جیا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاره‌دێی ره‌بیعه‌ و زوممار جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، له‌و میانه‌شدا هه‌ڵده‌ستن به‌ راكێشانی هێڵی ئاوی 110 مم و 75 مم بۆ گوندی گرفر و گه‌یاندنی هێڵێكی دیكه‌ی ئاوی 75 مم بۆ قوتابخانه‌ی ته‌لموس و لاتفان له‌ شاره‌دێی زوممار، به‌ته‌واوبوونی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی 2 مانگی بۆ ته‌رخانكراوه‌ تێیدا 7000 هه‌زار دانیشتووی ئه‌و ناوچانه‌ سوودمه‌ند ده‌بن.

له‌لایه‌كی دیكه‌ و له‌به‌رده‌وامی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دووباره‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ وێرانبووه‌كاندا، له‌ شاره‌دێی ره‌بیعه‌ هه‌ستان به‌ لێدانی بیری ئاوخواردنه‌وه‌و راكێشانی بۆڕی ئاو و هێڵی كاره‌با بۆ گوندی بوسه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی 2 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و تێیدا 7000 كه‌سی ناوچه‌كه‌ سودمه‌ند ده‌بن. له‌لایه‌كی دیكه‌ له‌ له‌ شاره‌دێی ره‌بیعه‌ هه‌ستان به‌ دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌ستشۆری قوتابخانه‌ی بزونه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی 2 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌هۆی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه‌ 550 كه‌س سودمه‌ند ده‌بن.