Mobile menu

له‌ قه‌ڵادزێ پێداویستی بۆ 23 خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابینكرا

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوی LDSی ئه‌مه‌ریكی له‌ شاری قه‌ڵادزێ پێداویستیان به‌سه‌ر 23 خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تدا دابه‌شكرد.

رێككه‌وتی 20/7/2017 له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنه‌كانی سێكته‌ری چاودێریی كه‌مئه‌ندامانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵرێكخراوی LDSی ئه‌مه‌ریكی له‌ شاری قه‌ڵادزێ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، خولێكی دوو كاتژمێرییان بۆ ژماره‌یه‌ك سودمه‌ندبوون له‌وه‌رگرتنی پێداویستیه‌كانی كه‌مئه‌ندامان كرده‌وه‌و تێیدا رێنماییه‌كانی چۆنیه‌تی به‌كارهێنان و كاركردن به‌ كه‌ره‌سته‌كان كرده‌وه‌و دواتر ده‌ستكرا به‌ دابه‌شكردنی ویلچێر، كورسیWCیبچوك و گه‌وره‌، ره‌وڕه‌وه‌، چوارپێچكه‌، كۆشینیGLY، عه‌كازه‌ به‌سه‌ر 23 خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی ئه‌و شاره‌دا.