Mobile menu

٤٣ خاوەن پێداویستیانی تایبەت هاوکاری دەکرێن

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی هاوبەشدا سمینار بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت بەڕێوەدەبەن و هاوکاری بۆ ٤٣ کەس دابین دەکەن.

 

رێکەوتی ٣٠/٧/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDS سێ سمیناریان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە (چیای شنگال و کۆمەڵەی ژین لە دهۆک و کەمپی باجی کەنداڵ) بەڕێوەبرد، لە سمینارەکاندا لەسەر چۆنیەتی بەکار هێنانی کەلووپەلەکانی خاوەن پێداویستییانی تایبەت رێنمایی بە بەشداربووان درا و چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ خاوەن پێداویستییانی تایبەت روون کرایەوە، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ویلچەیر و عەکازە و پێداویستییەکانی دیکەیان بۆ ٤٣ خاوەن پێداویستی تایبەت دابین کرد.

 

جێگای ئاماژەیە لە چیای شنگال ١٩ کەس، لە کۆمەڵەی ژینی دهۆک ١٣ کەس و کەمپی باجی کەنداڵ ١١ کەس سود مەند بوون.

 

پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.