Mobile menu

خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە شەقڵاوە هاوکاری دەکرێن

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی هاوبەشدا سمینار بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت بەڕێوەدەبەن لە درێژەی کارەکانیاندا لە شەقڵاوە هاوکارییان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت دابین کرد.

 

رێکەوتی ١/٨/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDS ی ئەمریکی سمینارێکی تایبەتیان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە شەقڵاوە بەڕێوەبرد و لە لەسەر چۆنیەتی بەکار هێنانی کەلووپەلەکانی خاوەن پێداویستییانی تایبەت رێنمایی بە بەشداربووان درا. تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ویلچەیر و عەکازە و پێداویستییەکانی دیکەیان بۆ ١٣ خاوەن پێداویستی تایبەت دابین کرد.

 

پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.