Mobile menu

هەلیکار بۆ ١١٨ کەس دابین دەکرێت

Dhok 11.1.2017

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و  gizی ئەڵمانی پرۆژەی کاش بەرانبەر کار لە پارێزگای دهۆک بەڕێوەدەبن کە بوجەی پرۆژەکە بەبڕی ٢٥٠ ملیۆن دیناری عێراقییە و هەلی کار بۆ ١١٨ کەس دابین دەکات.

 

رێکەوتی ١/١١/٢٠١٧ پرۆژەیەکی دیکەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی gizی ئەڵمانی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، پرۆژەکە کاش بەرانبەر کارە و تیایدا ١١٨ کەس هەلیکاریان دەست دەکەوێت.

 

لە دەستپێکی کردنەوەی پرۆژەکەدا  بە هاوکاری سەندیکای کرێکارانی کوردستان لقی دهۆک سمینارێک لەسەر پاراستنی سەلامەتی لە کاتی کارکردندندا بۆ سودمەندبووانی پرۆژەکە پێشکەش کرا.