Mobile menu

پرۆژەی giz و دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەمرۆ دەست پێ دەکات

Dhok 6.11.3jpg

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و  gizی ئەڵمانی پرۆژەی کاش بەرانبەر کار لە پارێزگای دهۆک بەڕێوەدەبن کە بوجەی پرۆژەکە بەبڕی ٢٥٠ ملیۆن دیناری عێراقییە و هەلی کار بۆ ١١٨ کەس دابین دەکات.

 

ئەمرۆ رێکەوتی ٦/١١/٢٠١٧ یەکەم رۆژی پرۆژەیەکی دیکەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی gizی ئەڵمانی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، پرۆژەکە کاش بەرانبەر کارە و تیایدا ١١٨ کەس هەلیکاریان دەست دەکەوێت. ئەم پرۆژەیە تایبەتە بە خاوێنکردنەوە و چاک کردەنەوەی ئاو و ئاوەرۆ لە سنوری پارێزگای دهۆکدا.

 

جێگای ئاماژەیە لە دەستپێکی کردنەوەی پرۆژەکەدا  بە هاوکاری سەندیکای کرێکارانی کوردستان لقی دهۆک سمینارێک لەسەر پاراستنی سەلامەتی لە کاتی کارکردندندا بۆ سودمەندبووانی پرۆژەکە پێشکەش کرا.