پرۆژەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و GIZ لە گوندی کەورەبەن کۆتایی پێدێت
Mobile menu

پرۆژەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و GIZ لە گوندی کەورەبەن کۆتایی پێدێت

Kawraban 16.1

پرۆژەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و GIZ بۆ گوندی کەورەبەن پێکهاتبوو لە نۆژەن کردنەوەی باخچەی ساوایانی گوندەکە و راکێشانی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی گوند کە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە جێبەجێ دەکرێت.

 

Kawraban 16.1.1 رێکەوتی ١٥/١/٢٠١٨ پیشانگایەک تایبەت بە کۆتایی هاتنی پرۆژەی هاوبەشی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و GIZ لە گوندی کەورەبەن، لە پێشانگاکەدا وێنەی قۆناغەکانی کارکردنی پرۆژەکە بۆ بەشداربووان نمایشکرا و تیایدا وێنەی پێش نۆژەنکردنەوە و پاش نۆژەنکردنەوەی باخچەی ساوایان پیشانی بەشداربووان درا.

 

هەر لە پێشانگاکەدا جانتا و پێداویستی خوێندن پێشکەشی ٣٠ قوتابی کرا کە لە باجچەی ساوایانی Kawraban 16.1.2 گوندەکە دەست دەکەن بە خوێندن و پاش نۆژەن کردنەوەی لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و GIZی ئەڵمانی ٣٠ قوتابی لەلایەن ٣ مامۆستاوە لە باخچەکەدا دەرس دەخوێنن.

 

جێگای ئاماژەیە بەشێکی دیکە لە پرۆژەکە راکێشانی ئاوی خواردنەوە بوو بۆ دانیشتوانی گوندەکە و تیایدا ٢٥ ماڵ ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین کراوە.

 

پرۆژەی GIZ و دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پێنج گوندی سنووری پارێزگای هەولێر کاری تێدا دەکرێت و  تیایدا  لە سەرچاوەیەکی ئاوی خواردنەوەوە لە رێگای بۆری ئاو بۆ گوندەکان رادەکێشرێت، جێگای ئاماژەیە دانیشتوانی ئەو گوندانە بەهۆی گرفتی بێ ئاوییەوە ناچارن لە رێگای تانکییەوە ئاو بۆ ماڵەکانیان و کێڵگە کشتوکاڵییەکانیان دابین بکەن، بەڵام لە رێگەی ئەم پرۆژەیەوە کێشەی بێ ئاوی ئەو گوندانە چارەسەر دەبێت. ئەم پرۆژەیە بێجگە لەوەی ئاوی خاوێن بۆ گوندەکان دابین دەکات، هەلیکاریشە بۆ ٢٦٦ کەس کە لەو پرۆژەیەدا کار دەکەن. کۆی گشتی سودمەند بووان لەم پرۆژەیە لە پارێزگای هەولێر زیاتر لە ٢١٠٠ کەسە.