خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە کۆمەڵەی ژینی دهۆک هاوکاری دەکرێن
Mobile menu

خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە کۆمەڵەی ژینی دهۆک هاوکاری دەکرێن

dhok21.1.2017

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی هاوبەشدا سمینار بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت پێشکەش دەکەن و لە درێژەی کارەکانیاندا لە کۆمەڵەی ژینی دهۆک هاوکارییان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت دابین کرد.

 

رێکەوتی ١٩/١/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDS ی ئەمریکی سمینارێکی تایبەتیان  بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە کۆمەڵەی ژینی دهۆک بەڕێوەبرد کە تیایدا لە لەسەر چۆنیەتی بەکار هێنانی کەلووپەلەکانی خاوەن پێداویستییانی تایبەت رێنمایی بە بەشداربووان درا. تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ویلچەیر و عەکازە و پێداویستییەکانی دیکەیان بۆ ١٢ خاوەن پێداویستی تایبەت دابین کرد.

 

پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.