خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە سۆران هاوکاری دەکرێن
Mobile menu

خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە سۆران هاوکاری دەکرێن

Soran welchair 31.1.2018 2

سمینارێک بۆ خاوەنپێداویستیانی تایبەت لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە سۆران پێشکەش کرا و کەلوپەلی خاوەن پێداویستییانی تایبەت درا بە بەشداربووان.

 

Soran 31.1.2018 رێکەوتی ٣١/١/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی وLDS ی ئەمریکی سمینارێکی تایبەتیان  بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە کۆمەڵەی سۆران بۆ چاودرێری پەککەوتووان بە ئامادەبوونی ٤٢ کەس بەڕێوەبرد کە تیایدا لە لەسەر چۆنیەتی بەکار هێنانی کەلووپەلەکانی خاوەن پێداویستییانی تایبەت رێنمایی بە بەشداربووان درا. تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ویلچەیر و عەکازە و پێداویستییەکانی دیکەیان بۆ ١٢ خاوەن پێداویستی تایبەت دابین کرد.

 

پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، لە کۆی گشتی چالاکییەکانی ساڵی ٢٠١٧ی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیەدا ١٧٠٥ خاوەنپێداویستی تایبەت سودمەند بوون.