Mobile menu

سمینارێکی تەندرووستی بۆ خاوەنپێداویستییان لە چۆمان بەڕێوەدەبرێت

LDS 17.2.2018

سمینارێک بۆ خاوەنپێداویستیانی تایبەت لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی بە ئامادەبوونی قایمقامی چۆمان پێشکەش کرا و کەلوپەلی خاوەن پێداویستییانی تایبەت درا بە بەشداربووان.

 

رێکەوتی ١٥/٢/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی وLDS ی ئەمریکی سمینارێکی تایبەتیان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە شارۆچکەی چۆمان بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٣٠ کەس بەڕێوەبرد کە تیایدا لە لەسەر چۆنیەتی بەکار هێنانی کەلووپەلەکانی خاوەن پێداویستییانی تایبەت رێنمایی بە بەشداربووان درا. هەر لە سمینارەکەدا قامیقامی چۆمان (ئەحمەد قادر) سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد کە خاوەنپێداویستییانی ئەو ناوچەیە بەسەر دەکاتەوە.

لە کۆتایی سمینارەکەدا تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ویلچەیر و عەکازە و پێداویستییەکانی دیکەیان بۆ ٨ خاوەن پێداویستی تایبەت دابین کرد.

 

پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، لە کۆی گشتی چالاکییەکانی ساڵی ٢٠١٧ی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیەدا ١٧٠٥ خاوەنپێداویستی تایبەت سودمەند بوون.