Mobile menu

سمینارێک بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە دەربەندیخان بەڕێوەدەچێت

Darbandikhan 21.2.2018

سمینارێک بۆ خاوەنپێداویستیانی تایبەت لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە دەربەندیخان پێشکەش کرا و تیایدا کەلوپەلی خاوەن پێداویستییانی تایبەت درا بە بەشداربووان.

 

Darbandikhan 21.2.2018q رێکەوتی ٢٠/٢/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی وLDS ی ئەمریکی سمینارێکی تایبەتیان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە دەربەندیخان بە ئامادەبوونی ٤٧ کەس بەڕێوەبرد کە تیایدا لەسەر چۆنیەتی بەکار هێنانی کەلووپەلەکانی خاوەن پێداویستییانی تایبەت رێنمایی تەندرووستی بە بەشداربووان درا. هەر لە سمینارەکەدا تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ویلچەیر و عەکازە و پێداویستییەکانی دیکەیان بۆ ٣٠ خاوەن پێداویستی تایبەت دابین کرد.

 

پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، لە کۆی گشتی چالاکییەکانی ساڵی ٢٠١٧ی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیەدا ١٧٠٥ خاوەنپێداویستی تایبەت سودمەند بوون.